سبهینێ پهرلهمانی كوردستان كۆدهبێتهوه
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: سبەی چوار شەممە دانیشتنی ژمارە پێنجی ئاساییی خولی پاییزە ئەنجام دەدات و بانگهێشتی ئەندامانی دەكات ئامادە بن.
دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كەوێنەیەكی بۆ (خواكوڕك) نێردراوه و تێیدا هاتووه”كه دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئەندامانی پەرلەمان دەكات بۆ ئامادەبوون لە دانیشتنی ژمارە (5)ی ئاساییی خولی پاییزە، لە كاتژمێر 10ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەمە رێكەوتی 2017/11/15″.
دەقی ڕاگەیەندراوەكەی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان:
بانگهێشت بۆ گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمانی كوردستان
بەپێی حوكمی بڕگە (1)ی ماددە (5) و بڕگە (2)ی ماددەی (17) و بڕگە (1)ی ماددەی (18) لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستانی عیراق ژمارە (1)ی ساڵی 1992ی هەمواركراو، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئەندامە بەڕێزەكانی پەرلەمان بكەین بۆ دانیشـتنی ژمارە (5)ی ئاسایی خولی پاییزە، ســـاڵی چوارەم لە خولی هەڵبژاردنی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان ـ عیراق، لە كاتژمێر (10)ی پێشنیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 15/11/2017 دا، تكایە لەكاتـی دیـاریكراودا ئامادەبن.
لەگەڵ رێزدا