جیهان له چاوه‌ڕوانی یاری ئه‌م شه‌وی نێوان به‌رازیل و ئینگلته‌را

ئەمرۆ لەیارییەكى دۆستانە و ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی جامی جیهانی (2018)ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەرازیل له نێو یاریگای ویمبڵی رووبەرووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه”.
وا بڕیاره یارییەكە كاتژمێر (11:00) شەو بەكاتی هەولێر لەیاریگای (ویمبڵی) لەشاری لەندەن بەرێوەبچێت و هەردوو هەڵبژاردە لە پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا و ئەمریكای باشوور بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی رووسیا پلەی یەكەمی گرووپەكانیان وەرگرت و راستەوخۆ سەركەوتن بۆ جامی جیهانی (2018)”.
بەرازیل لە یارییە دۆستانەكەی ئەم هەفتەیە بە ئەنجامی (3 – 1) لە یابانی بردەوە ، ئینگلتەراش رووبەرووی ئەڵمانیا بوویەوە و بەبێ گۆڵ یەكسانبوو، چاودێرانی وه‌رزشیش وا چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ن كه یاریه‌كه‌ی ئه‌م شه‌و یه‌كێك بێت له یارییه سه‌رنج راكێش و خۆشه‌كانی جیهان له ئاستی تۆپی پێ.