ئێران دەستی قەتەریشی بڕی

 
میدیاکانی ئێران ڕایان گەیاند ناردنی کەلوپەل و خۆراک لەو وڵاتەوە بۆ قەتەر ڕاگیراوە بەهۆکاری ئەوەی زۆربەی ئەو پێداویستی و خواردنانەی ڕەوانە کراون بێ کەڵک و بەسەرچون و فێڵیان تێدا کراوە.
 
ئاژانسی ئێرنای ئێرانی لە زاری بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی شیراز ڕەزا بەدیعی فەڕ هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوەو ئاماژەی بەوە کردووە کە بازرگانانی ئێران خواردن و میوەی خراپ و کەلوپەلی کوالێتی خراپیان هەناردەی قەتەر کردووە و فێڵ و دزیان لە جۆرو چۆنێتی هەناردەکانیان کردووە،بەو هۆیەش لە ئێستادا قەتەر ڕێگری لە هاوردەی ئێرانی گرتووە.
 
پسپۆڕانی بواری ئابوری پێیان وایە گەر ئێران کۆنتڕۆڵی جۆری لەسەر کاڵاو شمەکەکانی نەکات ئەوا بازاڕی قەتەر لەدەست دەدات
Back to top button