پارتی ئاماده كاری ده‌كه‌ین بۆ كشانه‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق
عه‌رفات كه‌ره‌م سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌ێنێت، پرۆژه یاسایی بودجه‌ی 2018 كه‌م بكرێته‌وه و ده‌سته‌واژه‌ی پارێزگاكانی باكوری عێراق نه‌گۆڕێت، ئه‌وه ناچارین له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بكشێنه‌وه”.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق هه‌روه‌ها گوتیشی”حکوومەت و پەرلەمانی عێراق چەندین بریاریان دژی گەلی کوردستان دەرکرد بۆیە بەشێک لە پەرلەمانتارانی کوردستان بایکۆتی کۆبوونەوەکانیان کرد، بە ئاماژەکردن بەوەی سەلیم جبوری، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لێ کردوون بگەڕێنەوە دانیشتنەکان، ده‌لێـ” لە چەند رۆژی داهاتوودا بڕیار لەبارەی گەڕانەوە یان نەگەڕانەوە دەدەن و ”ئەگەر بزانین بەشە بودجەی ھەرێمی کوردستان لە %17ـەوە بۆ %12 کەم دەکرێتەوە و بڕیارەکانی دیکەی دژ بە کوردستان ھەڵناوەشێنەوە، ئەوا یەکێک لە بژاردەکانمان کشانەوەیە لە پرۆسەی سیاسی عێراق”.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی بەپێویستیشی زانی فوئاد مەعسوم، سەرۆک کۆماری عێراق بێتە سەر خەت و وەڵامی هەبێ، چونکە ئەو پارێزەری دەستوورە و حکوومەتی عێراقیش مافە دەستوورییەکانی کورد پێشێل دەکات تاوه‌كو ئێستا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی نیه”.