مالیكی به‌هاوكاری به‌شێك له‌ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ ده‌ستوور هه‌موار ده‌كات

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه‌، مالیكی و به‌شێك له‌ سوونه‌كان و ئێستاش به‌شێكی له‌ كورده‌كانی نێو فراكسیۆنه‌كانی كورد له‌ به‌غدا كه‌ له‌لایان مالیكیه‌وه‌ كراون، هه‌وڵی هه‌موواری ده‌ستووری عێراق ده‌دات، خاڵه‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی كورد هه‌موار ده‌كاته‌وه‌، له‌رێگا په‌رله‌مان و بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگدی هه‌رسێ پێكهاته‌كانیشی هه‌بێت، په‌رله‌مانتاره‌ كراوه‌كانی كه‌ له‌ناو فراكسیۆنه‌كان دان به‌شداری پێده‌كات”.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ رایده‌گه‌ێنێت، به‌ڵێ مالیكی ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كار له‌سه‌ر چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی ناو فراكسیۆنه‌كانی كردووه‌ و ئێستا له‌ژێر كۆنترۆڵی سه‌ركردایه‌تیه‌كانیشان نه‌ماوه‌ن له‌ناو حزب دا، ده‌شلێت ئه‌گه‌ر مالیكی ئه‌و هه‌نگاو بنێت كۆتایی به‌و په‌رله‌مانتارانه‌ ده‌هێنێت له‌ناو حزبه‌كانی خۆیان”.

سه‌رچاوه‌كه‌ی یه‌كێتی گوتیشی گومانم هه‌یه‌ له‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی ناوه‌كانیش ئاشكرا ده‌كات و ده‌لێـ” ئاڵا تاڵه‌بانی و شوان داودی و رێبوار ته‌ها و ره‌نگین و حه‌مه‌ سور شوانی” ئه‌مانه‌ له‌ به‌ره‌ی سیاسه‌تی مالیكی دان و به‌ئاشكرا و روونیشه‌ بۆ سه‌ركردایه‌تی حزب، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا كه‌س له‌ حزب جورئه‌تی تركاندنی ئه‌و راستیه‌ نیه‌، چونكه‌ پشتیان قایمه‌”.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ یه‌كێتی ده‌شلێـ” له‌ناو گۆڕانیش زیاتر له‌ سێ په‌رله‌مانتار هه‌نه‌، له‌ناو كۆمه‌ڵیش په‌رله‌مانتار هه‌یه‌ كه‌ له‌به‌ره‌ی مالیكیه‌و، له‌قازانجی مالیكی دا به‌شداری ده‌كات، ده‌لێت ته‌نها یه‌كگرتوو و پارتی مه‌ركه‌زین ده‌رفه‌ به‌ گومان له‌سه‌ر په‌ره‌له‌مانتارانیان ناده‌ن”.

Back to top button