لیستی برایه‌تی و ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكه‌ ناگه‌رێنه‌وه‌ كه‌ركووك و له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بنه‌وه‌

تاوه‌كو ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان به‌هۆی گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر نه‌یتوانیوه‌ بریار له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و هه‌موو ئاواره‌ و پێشه‌ڵكاریانه‌ بدات، وابریاریش لیستی برایه‌تی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببێته‌وه‌”.

دڵشاد پیرۆت ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك له‌ لیستی برایه‌تی به‌ مالپه‌ری فه‌رمی پارتی راگه‌یاندووه‌” ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ كۆبوونەوەی لیستی برایەتیی شاری كەركووك لەبارەی ڕەوشی شارەكەوە بەڕێوە دەچێت. راگەیاند، “بانگهێشتنامەیەك لەلایەن سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنەوە بۆ سەرجەم ئەندامانی لیستی برایەتیی نێو ئەنجوومەنی پارێزگای كەركووك ڕەوانە كراوە كەپێنجشەممە لە باڵاخانەی پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەیەكی لیستی برایەتی ئەنجام دەدەین”.

له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش پیرۆتی گوتیشی” كارنامەكەی دیاری كراوە و بە ئێمە نەدراوە، بەڵام دیارە گفتوگۆ لەبارەی ڕەوشی شاری كەركووك و ئەو دۆخەی ئێستا پێیدا تێپەڕ دەبێت و هەروەها رووداوەكانی ئەم دواییە دەكرێت”.

شایانی باسه‌ پاش ئه‌وه‌ی به‌هاوكاری گروپێكی خائین ناو یه‌كێتی له‌ 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك له‌لایان میلیشیاكانی (حشدی شه‌عبی و سوپای پاسداران و حزبڵا لوبنانی) داگیر كرا لیستی برایه‌تی نه‌گه‌راوه‌ته‌وه‌، كه‌ركووك و له‌ هه‌ولێرن، وابریاریشه‌ له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كۆببنه‌وه‌”.

Back to top button