لە خورماتوو شەڕێكی قورس لە نێوان حەشدی شەعبی و توركمانەكان هەیە

دوای ئەوەی ئەمڕۆ بەرەی توركمانی ویستی لە قەزای خورماتوو رێگری لە هاتنی هێزێكی عەسائیبی ئەهلی هەق بكات بۆ و نزیك لە بارەگاكان, لە ئەنجامی رێگریەكە رووبەرووینەوەی سەخت لە نێوان عەسائیبی ئەهلی هەق و بەرەی توركمانی روویدا.

بە پێی زانیاریەكانی (خواكوڕك) نیوەڕۆیی ئەمڕۆ سێ شەممە لە 14/11/2017 لە قەزای خورماتوو شەڕو پێكدادان لە نێوان (عەسائیب اهل حەق) و (بەرەی توركمانی) دورست بوو, كە تا ئێستاش رووبەرووبونەوكان بەردەوامیان هەیە.

خواكوڕك زانیویەتیشی:” تا ئێستا كۆتایی بەو شەڕە نەهاتووە هەر بەو هۆیەوە (جەبهەی) توركمان تالان كراوەو بارەگاكانیشان سوتێنراوە و كوژراو بریندار لە هەردوولا هەیە, ئەمە جگە لەوەی هێرشكراوەتە سەر ماڵی بەرپرسانی جەبهەی توركمانی.

 

Back to top button