لە قوتابخانەیەکی ناوەندی لە کالیفرۆنیا دەستڕێژی گولـلە کرا

لە قوتابخانەیەکی ناوەندی لە کالیفۆرنیا دەستڕێژی گولـلە کرا و بەهۆیەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بە کاتی ئەمریکا، لە یەکێک لە قوتابخانە ناوەندییەکانی ویلایەتی کالیفرۆنیا، دەستڕێژی گولـلە کرا. بەگوتەی پۆلیس لە رووداوەکەدا سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون، کە لە نێویاندا منداڵ هەن.

پۆلیسی کالیفۆرنیا رایگەیاندووە، هێرشکارەکەیان لە شوێنی رووداوەکە کوشتووە و هەروەها لێکۆڵینەوەکانیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە.

Back to top button