كۆسرەت رەسول بە لیستێكی سەربەخۆ بەشداری لە هەلبژاردنی داهاتووی عێراق دەكات
ئەگەرچی تا ئێستا كۆمسیۆنی باڵای عێراق دەرگای خۆتۆماركردنی بۆ لیست و قەوارە سیاسیەكان نەكردۆتەوە بۆ بەشداری كردنی هەلبژاردنی داهاتوو كە وا بڕیارە لەنیسانی 2018 بەرێوە بچێت.
بە پێی زانیاریەكانی (دیڤید مارك) كە لە پەیمانگای ئەمریكی بۆ سیاسەتی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە فەرمانگەكانی ئەمریكاوە دزەی پێكردووە, سێ لیستە سەرەكی لە هەڵبژاردنی 2018ی عێراق دەبینرێن.
بە پێی ئەو زانیارانە, كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری یەكەمی سكرتێری یەكێتی نیشتمانی كوردستان, جیا لە حزبەكەی بەشداری هەڵبژاردنەكان دەكات.