باشترین خۆراكه‌كانی پیاوان

خواكوڕك
پیاوان زیاتر پێویستیان بەو خۆراکانەیە کە ئۆمیگا ٣، لیکۆپن، مەنیزیۆم، ڤیتامین A,Bو دژەئۆکسانیان تێدایە، چونکە ئەو خۆراکانەی ئەم مادانەیان تێدایە کار لەسەر لایەنی زایەندی پیاوان دەکات و مەترسی نەخۆشیەکانی دڵ و پرۆستاتیش کەم دەکەنەوە.

یه‌كێك له‌و خواردنه‌ سه‌ره‌كیانه‌ خوادنی گۆشتی ماسیه‌، ئۆمێگا ٣ لە گۆشتی ماسیدا بە فراوانی ھەیە و دەوڵەمەندیشە بە پرۆتین و خواردنی گۆشتی ماسی رێگری لە خەستبوونەوەی خۆێن و کلۆبوونی دەگرێت و پەستانی خوێنیش دادەبەزینێت و ھەوکردنەوەی ئەندامە جیاوازەکانی جەستە ناھێڵێت و رێگری لە نەخۆشی بیرچوونەوەش دەگرێت.

یه‌كێكیتر خوارده‌مه‌نی دانه‌وێڵه‌یه‌، دانەوێلە بەگشتی و خواردنی نانی جۆ سوودی ئێجگار زۆرە بۆ پیاوان رێگری لە نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان دەکات و چالاکی خرۆکە سپیەکان فراوانتر دەکات و شەکری خوین دادەبەزێنیت و رێگری لە نەخۆشی شەکرەش دەکات.

لەناو میوە و سەوزەواتەکانیشدا تەماتە گرنگیەکی تایبەتی بۆ پیاوان ھەیە چونکە دەوڵەمەندە بە مادەی لیکۆپن کە رێگری لە شێرپەنجەی پرۆستات دەکات و قاچکیش خۆراکێکە کە سیستمی بەرگری لەش بەھێز دەکات و سەرچاوەیەکی دابینکردنی مادەکانی سلنیۆم، مس، تریپتۆفان، فسفۆر، پروتئین، ئاسن و کالسیۆمە.

Back to top button