بانكی ناوەندیی عێراق بڕیارێكی بەرامبەر هەرێمی كوردستان هەڵوەشاندنەوە
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بانكی ناوەندیی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە 13/ 11/ 2017، ڕای گەیاند، بڕیاری داخستنی بەشێك لە بانكەكانی هەرێمی كوردستان، هەڵوەشێنرایەوە.
سەرچاوەیەكی بەرپرس لە بانكی ناوەندی عێراق، ڕای گەیاند: “هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكە دوای كۆبوونەوەی نێوان بەڕێوەبەرانی ئەو بانكانە لە بەغدا و هەرێمی كوردستان، لەگەڵ بانكی ناوەندی هات”.
ئاماژەی بەوەشدا، كە ڕێكەوتن كراوە لەسەر گەڕانەوەی كاركردن و بەڕێخستنی هەواڵەكردنی پارە، گوتیشی: “چاوەڕێی بڕیاری فەرمین”.
دوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی كوردستان لە 25ی ئەیلوولی 2017 بە سەركەوتوویی، حكوومەتی عێراق، هەموو مامەڵەیەكی بازرگانی و دارایی لەگەڵ هەرێمی كوردستان ڕاگرت.