كۆسره‌ت ره‌سوڵ بۆ چاره‌سه‌ری پێویست ره‌وانه‌ی ئه‌ڵمانیا كرا
پاش نه‌خۆشكه‌وتن و ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆی، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 15/11/2017 كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه كرا بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.
بەپێی زانیارییەکانی (خواكوڕك) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، کۆسرەت رەسول، جێگری سکرتێری گشتیی یەکێتی بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە سلێمانییەوە دەبرێتە تورکیا، لەوێشەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بەرەو بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێدەکرێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه، كه (د.دارا ره‌شید) سه‌رپه‌رشتیاری تیمی پزیشكی كۆسره‌ت ره‌سوڵ، ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه باری ته‌ندروستی ناوبراو باشتر بووه و ئێستا نان ده‌خوات و له‌گه‌ڵ ده‌ووروبه‌ری قسه‌ده‌كات، به‌ڵام بۆ باشتر بوونی ره‌وشی ته‌ندروستی ده‌نێردرێته ده‌ره‌وه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسه” سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 11/11/2017، باری تەندروستیی كۆسرەت رەسول ، جیگری سكرتێری گشتیی یەكێتی تێكچوو و گەیێندرایە .نەخۆشخانەی فارووقی پزیشكی لە سلێمانی، پاشان نەشتەرگەرییەكی بۆ ئەنجامدرا و ره‌وشی ته‌ندروستی باشتر بوو.