بازنه‌یه‌كی فراوانی ووزه له نێوان روسیا و یابان و چین و كوریای باشوور پێكده‌هێنرێت
خواكوڕك
ڕۆژی شه‌ممه ٣ی ئه یلوول له میانه‌ی كردنه‌وه‌ی چاڵاكیه‌كانی كۆڕبه‌ندی ڕۆژهه‌ڵات بۆ ئابووری، سه‌رۆكی ڕوسیا ڤلادێمیر پوتین پێشنیاری بازنه‌ی ووزه‌ی فراوانی له نێوان روسیا و یابان و چین و كۆریای باشوور كرد.
سه‌رۆكی ڕوسیا ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی پێشاندا كه پابه‌ند ده‌بێت به پێكهێنانی تیمێكی هاوبه‌ش بۆ دانانی نه‌خشه و ته‌واوی پێداویستیه لۆجستی و ته‌كنیكیه‌كان. هاوكات باسی كاریگه‌ریه گرنگه‌كانی پڕۆژه هاو‌به‌شه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتی چین كرد، كه به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی كار‌و پرۆژه‌ی رێچكه ئابورییه‌كان به ڕووی ئۆراسیا.
هه‌ماهه‌نگی چین و روسیا
ڕێكه‌وتنێكی هه‌ماهه‌نگی ستراتیژی ئیمزاكرا له نیوان هێڵی ئاسنینی روسی و (ئار جی دی) چینی، كه هه‌ردوولا جێگه‌ی بایه‌خیكی گرینگی ئابورییه چونكه له چوارچێوه‌ی (یه‌كێتی ئه‌وراسیا) ده‌بێت.
هه‌ماهه‌نگی رووسیا و یابان
ڕێكه‌وتنێكی لێكتێگه‌یشتن و هاوكاری ئێمزاكرا سه‌باره‌ت به سێكته‌ری وزه له نێوان وه‌زاره‌تی وزه‌ی روسیا و وه‌زاره‌تی ئابوری و بازرگانی و پیشه‌سازی یابانی، و هه‌ردوو كومپانیای(روس نه‌وت)ی رووسی و (میتسوی) یابانی، تایبه‌ت به هه‌ماهه‌نگی كاری هاوبه‌ش له سێكته‌ری بانكی. پرۆتوكۆلێكی دیكه‌ش هاته ئیمزاكردن له بواری گواستنه‌وه و هاوكاری و كاری هاوبه‌شی ئاڵوگۆری زانیاری تایبه‌ت، بۆ به گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و سه‌رچاوه‌كانی دارایی پاڵپشتی لۆجستی و سپی كردنه‌وه‌ی پاره. پرۆتۆكۆڵیكی گرنگی تری نێوان رووسیا و یابان كه خۆی له چاڵاكیه دارییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا ده‌بینیه‌وه، سندوقی نه‌ختێنه‌ی روسی بۆ وه‌به‌رهێنان و بانكی یابانی هاریكاری نێوده‌وڵه‌تی بوو، كه به مه‌به‌ستی نوێ كردنه‌وه‌ی پلاتفورمی روسی یابانی ئه‌نجامدرا.
هه‌ماهه‌نگی رووسیا و كۆریای باشور
مه‌سكۆ له‌هه‌وڵی ڕاكیشانی وه‌به‌رهێنانی زیاتری كورییه‌كانه، له‌مباریه‌وه باس له سێكته‌ر و پڕۆژه‌كانی بواری نه‌وت و غاز و ستراكچه‌ره ژیاریه‌كان له هه‌رێمی (سالخین)ی رووسی كرا. هاوكات سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات له میانه‌ی چاڵاكیه‌كانی كۆربه‌ندی رۆژهه‌ڵات له (فلادیفوستۆك) باسیان له په‌ره‌پێدان و به هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان كردوه.
له عه‌ره‌بیه‌وه/ هێمن