ئه‌ڵمانیا و فه‌ڕه‌نسا به‌ دوو گوڵ بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون

لەمیانی یارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ جامی جیهانی (2018)ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فەرەنسا رووبەرووی یەكتربوونەوە و یاریه‌كه‌ش به‌ یه‌كسانی كۆتاییپێهات.

لەیارییەكەدا هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی و بە (2 – 2) یەكسانبوون، هه‌ریه‌كه‌ له‌ (تیمۆ وێرنەر و لارس ستیندل) دوو گۆڵەكەی ئەڵمانیایان تۆماركرد و (ئەلیكساندەر لاگازێتیش)  بەتەنها دوو گۆڵەكەی فەرەنسای تۆماركرد”.

ئەڵمانیا لەیارییە دۆستانەكانی ئەم هەفتەیە لەگەڵ ئینگلتەرا یەكسانبوو ، فەرەنساش بە ئەنجامی (2 – 0) لە وێڵزی بردەوە.

Back to top button