به‌رازیل و ئینگلته‌را به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون

لەمیانی یارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ جامی جیهانی (2018)ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەرازیل رووبەرووی یەكتربوونەوە و به‌بێ گوڵ یارییه‌كه‌ كۆتایی پێهات”.

لەیارییەكەدا هەردوو هەڵبژاردە بە ئەنجامی (0-0)  یەكسانبوون و بەبێ ئەوەی تۆڕی یەكتر بهەژێنن یاریگایان بەجێهێشت، هیچ لایه‌كیان نه‌یانتوانی گۆڵی یه‌كتری بهه‌ژێنن.

ئینگلتەرا لەیارییە دۆستانەكەی ئەم هەفتەیە بە ئەنجامی (0 – 0) لەگەڵ ئەڵمانیا یەكسان بوو ، ئەوە بۆ دووەم یارییە نە گۆڵی لێ دەكرێت و نە گۆڵ تۆمار دەكات”.

هەرچی بەرازیلە لەهەینی رابردوو بە ئەنجامی (3 – 1) لە هەڵبژاردەی ژاپۆنی بردەوە”.

Back to top button