رووسیا و ئیسپانیا له‌ یارییه‌كی دراماتیكی به‌ ئه‌نجامێكی گه‌وره‌ یه‌كسان بوون

لەمیانی یارییەكانی دۆستانە و ئامادەكاری بۆ جامی جیهانی (2018)ی رووسیا هەردوو هەڵبژاردەی رووسیا و ئیسپانیا رووبەرووی یەكتربوونەوە , و هه‌ردوو لایان له‌ یاریه‌كی دراماتیكیدا به‌ 3 گۆل بۆ هه‌ر لایه‌كیان یه‌كسان بوون.

گۆله‌كانی یارییه‌كه‌” هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان “فیدور سمولوف” (2) گۆڵ و “ئەلێكس میرانچۆك” سێ گۆڵەكەی رووسیایان تۆماركرد ، “سێرجیۆ رامۆس” (2) گۆڵ و “جۆردی ئەلبا” سێ گۆڵەكەی ئیسپانیایان تۆماركرد”.

ئه‌وه‌ی شیاوی باسه‌” رووسیا دووەم یارییە لەسەر یەكتر لەسەر یاریگای خۆی ناتوانێت بردنەوە تۆماربكات ، هەر لەم هەفتەیەش بە ئەنجامی (1 – 0) بە ئەرجەنتین دۆرا”.

Back to top button