بۆچی هێرشی پێچه‌وانه له‌لایان هێزه‌كانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و پێشمه‌رگه‌ی یه‌كه‌ی 80 بۆ سه‌ر كه‌ركووك وه‌ستا
راوێژكارێكی سه‌رۆك بارزانی( فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ) چه‌ند نهێنی تری خیانه‌تی پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر ئاشكرا ده‌كات، رایده‌گه‌ێنێت، پاش فرۆشتنی كه‌ركووك، سه‌رهه‌ڵدانێك له‌دژی حشدی شه‌عبی سه‌ری هه‌ڵدا ئه‌و كاته، كاك كۆسرەت، بە فەرمانی سەرۆك بارزانی، ویسترا بە هێزێكی هاوبەشی خۆی و پارتی بچنە ناو كەركووكەوە”.
هه‌روه‌ها ئه‌و راوێژكاری باس له‌وه ده‌كات له‌و كاته دا په‌یوه‌ندی كرا به گروپی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ده‌لێـ”پەیوەندی بە گروپەكە كرا بەربەست نەبن و پێیان گوترا كە ئەمە دەرفەتێكە بۆ ئەوەی رووی خۆیان لە بەرامبەر میللەت سپی بكەنەوە، بەڵام وەڵامی گروپەكە ئەوە بوو كە ئەوان لەگەڵ حكوومەتی بەغدا رێككەوتوون و هەر هێزێك نزیكی كەركووك ببێتەوە لێی دەدەن ..!
هه‌روه‌ها راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆك بارزانی ده‌شلێـ” ئیتر وا بە باش زانرا كە ئەم كارە دوا بخرێ، چونكە كارەساتێكی گەورەی لێ دەكەوتەوە و دەبووە هۆی كوژرانی كورد بە دەستی كورد .
فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ زیاتر ئاماژه به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر و خیانه‌ته‌كانی تر ده‌كات و ده‌شلێـ” هه‌ر له‌باره‌ی خیانه‌ته‌كه نەك هەر ئەوانە خیانەتیان كرد، بەڵكو كەسانێكی زۆر بەرزی كوردیش ژێراوژێر دەستیان لەو خیانەتە هەبوو، بەشێكیان راستەوخۆ لەگەڵ گروپە خیانەتكارەكە و بەشێكی تریشیان لەگەڵ دبلۆماتە بیانییەكان بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەیەك بۆ لابردنی حكومەتی ئێستا و پێكهێنانی حكومەتێكی كاتی، یان ڕزگاری نیشتمانیی . بە راشكاوییەوە دەڵێم، ئەگەر خیانەتی ئەو گروپە نەبوایە كە بووە هۆی لەدەستدانی 50% ی باشووری كوردستان، ئێستا ئەو بەشەی كوردستان لە دۆخێكی دیكە دەبوو .”