یه‌كگرتوو: حكومه‌تی كاتی و رزگاریی، درێژكراوه‌ی پیلانی له‌ناو بردنی كوردستانه
سه‌میر سه‌لیم كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌دیمانه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا له‌باره‌ی ئه‌م دۆخه‌ی كه ئێستا رووبه‌رووی كوردستان بۆته‌وه ده‌لێـ”ئێمه له‌پێش ڕیفراندۆم نه‌مانده‌زانی ڕیفراندۆم ئه‌م مه‌ترسیانه‌ی ئێستای ده‌بێت چونكه نه‌مان ده‌زانی كه هێزێكی سیاسی یان ئه‌و چه‌ند كه‌سه له‌و هێزه سیاسیه له‌كۆتا خوله‌كدا دێن ئه‌و هه‌ڵه سیاسیه ده‌كه‌ن،وه ئه‌مریكا و ئه‌وروپاش گڵۆپی سه‌وز بۆ حكومه‌تی عیراقی هه‌ڵده‌كه‌ن دژ به كورد”
هه‌ر له‌باره‌ی ریفراندۆمدا كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌شلێـ”هه‌موومان و هه‌موو میله‌تی كورد ده‌زانێت ئه‌و كه‌سانه و لایه‌نه كێیه كه‌هه‌ڵه‌ی سیاسی كردووه،ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها(٤٨ یان ٧٢)سه‌عات له‌كه‌ركوك به‌رگری بكرایه هه‌روه‌ك چۆن له كۆبانی به‌رگریكرا ئه‌وا هاوكێشه‌ی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی ئێستا له‌به‌رامبه‌ر كورد ده‌گۆڕدرا،چۆن ئه‌مریكا دوای كۆبانی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌په‌گه كرد كه لقێكی په‌كه‌كه‌یه و لای ئه‌مریكا له لیستی تیرۆردایه ئاواش مامه‌ڵه به‌جۆرێكی تر له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كرا،هه‌میشه هه‌ڵه‌ی سیاسی ئه‌نجامی ڕووداوه‌كان ده‌گۆڕێت،ئێمه نه‌مانده‌زانی ئه‌و هه‌ڵه سیاسیه ڕووده‌دات كه ئه‌نجامه‌كه به‌وجۆره گۆڕدرا”.
هه‌ر له‌باره‌ی حكومه‌تی رزگاری و كاتی كه له‌لایان چه‌ند هێزێكه‌وه داوا ده‌كرێت سه‌میر سه‌لیم كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتوو ده‌شلێـ”خۆی هه‌ركه‌سه و بیر بكاته‌وه چۆن ڕێگه چاره دانێین بۆ ڕزگاربوون له‌م دۆخه‌ی كه‌هه‌یه،به‌ڵام بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌م حكومه‌ته‌ی ئێستا جگه له ئیعتباره نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ی كه‌تێی كه‌وتوین و هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی ده‌ره‌وه پشتیوانی خۆیان بۆ ئه‌م حكومه‌ته‌و سه‌رۆك و جێگره‌كه‌ی دوپات كردۆته‌وه،له‌ناوخۆی هه‌رێمیشدا له‌ڕووی یاساییه‌وه ده‌بێت ٢\٣ی په‌رله‌مانتاران متمانه له‌م حكومه‌ته بسه‌نێته‌وه ئه‌مه‌ش نایه‌ته دی چونكه پارتی و یه‌كێتی خۆیان ژماره‌ی كورسیه‌كانیان هاوپه‌یمانه‌كانیان ڕێگه به پێكهنانی ئه‌و ژماره‌یه نادات واته له‌ڕوی یاساییه‌وه پێكهنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی نایه‌ته دی.”
سه‌میر سه‌لیم باسی لههۆكارێكی تر كرد كه بۆچی یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌م قۆناغه‌دا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی نیه،وتی”له‌ڕووی ئیعتباری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و ئیعتباره نێودهوڵهتیهمان نه‌بێت به‌غداد ده‌توانێت به‌هێزی زیاتر ڕێوشوێنی زیاتر دژ به‌هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌به‌ر و مامه‌ڵه‌ی خراپترمان له‌گه‌ڵدا بكات”وتیشی”دوای ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه له ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش متمانه‌ی خۆیان دایه‌وه به‌م حكومه‌ته و پشتیوانیان لێ‌كردن له‌هه‌ریه‌كه له(قوباد تاڵه‌بانی و نێچیرڤان بارزانی،ئه‌م ئیعتباره نێوده‌وڵه‌تیه هه‌لومه‌رجی پێكهێنانی حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی له‌باربرد”
سه‌میر سه‌لیم گوتیشی”هه‌رچه‌نده حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی هه‌وڵێكه بۆ ڕزگاربون له‌م دۆخه و مه‌نتقیشی تێیدایه به‌ڵام به‌ڕای به‌شێك له‌چاودێرانی ده‌ره‌وه حكومه‌تی ڕزگاری نیشتمانی هه‌وڵێك و پیلانكی به‌غدایه بۆ ڕووخانی شه‌رعیه‌ت له‌هه‌رێمی كوردستان،به‌تایبه‌ت به‌غداد به‌ته‌مابوو له٦-١١ په‌رله‌مان شه‌رعیه‌ت نه‌مێنێ و به‌غداد به‌نیازبوو مافی ده‌ستوری خۆی به‌كاربێنێ و ته‌داخول بكات به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان شه‌رعیه‌تی خۆی و حكومه‌تی درێژكرده‌وه به‌غداد نه‌یتوانی ئه‌و كاره ئه‌نجامبدات”
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان وتیشی”بۆ ئێمه وه‌ك یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان له‌م دۆخه‌دا ئه‌و ئیعتباره نێوده‌وڵه‌تیه گرنگه هه‌تا كورد بێكه‌س كوژ نه‌كرێت كه ئێستا گهلهكۆمهكه دژ به‌كورد هه‌یه”