له 160 هه‌زار خانه‌نیشنی پله‌ی تایبه‌ت 100 هه‌زار هی گۆڕان و یه‌كێتیه، 60 هه‌زاری تر هی هه‌موو حزبه‌كانه

به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی ده‌ستی خواكوڕك كه‌وتووه، وابریاره كۆی خانه‌نشینی پله تایبه‌ته‌كان ئاشكرا بكرێت، كه ژماره‌یان 160 هه‌زار كه‌سه، له كۆی 160 هه‌زار خانه‌نیشینی پله‌ی تایبه‌تدا، 100 هه‌زاری هی یه‌كێتی و گۆڕانه، كه به پله‌ی به‌رزی له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خانه‌نشین كراوه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك كه كۆی به‌ڵگه‌كانی لایه و وابریاره له داهاتووێكی نزیكدا بۆ رای گشتی ئاشكرای بكه، رایده‌گه‌ێنێت، له پله تایبه‌ته‌كانی خانه‌نیشینی دا، 100 هه‌زار خانه‌نیشینی پله‌ی تایبه‌ت له یه‌كێتی و گۆڕانه، 60 هه‌زاره‌كه‌ی تریش هی كۆی حزبه‌كانی كوردستانه كه پێكهاتوون له ( پارتی و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ و شوعی و زه‌حمه‌تكێشان هتد..)
سه‌رچاوه‌كه گوتیشی له داهاتووێكی نزیك دا هه‌موو پله تایبه‌ته‌كانی خانه‌نیشینی ئاشكرا ده‌كه‌ین بۆ رای گشتی، ده‌شلێـ” به‌شێكیمان بڵاو كردۆته‌وه، به‌ڵام هێشتا كۆی گشتی پله تایبه‌ته‌كان بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، له داهاتووێكی نزیكدا ناو به‌ڵگه‌ی هه‌ر 160 هه‌زار كه‌سه‌كه بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه، ده‌شلێـ” له‌و 160 هه‌زار كه‌سه، كه‌سی وای تێدایه، كه رۆژ تا ئێواره له هه‌وڵی گه‌وجاندنی خه‌ڵك دایه، گوایه دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌كات به‌ڵام له‌لایان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هێزی سیاسی ئه‌و هه‌رێمه به پله‌ی وه‌زیر و مدیرعام و پله‌ی سه‌ربازی گه‌وره خانه‌نشین كراوه”.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شلێـ” هه‌ندێك له‌و كه‌سانه‌ی كه ناویان له 160 هه‌زار كه‌سه دایه، كه پله‌ی تایبه‌تیان هه‌یه حه‌قی خۆیانه و پێشمه‌رگه و به ماندوو بوونی خۆیان و ته‌مه‌نی ئیداری خۆیان وه‌به‌ریان كه‌وتووه، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن ته‌نها وه‌ك ئیمتیاز بۆ حزب پله‌ی تایبه‌تیان پێدراوه بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی پارتێكی سیاسی بكه‌ن، وا پێشان بده‌ن كه دژی گه‌نده‌ڵین به‌ڵام سه‌قفه‌ی پاره‌ی پله تایبه‌ته‌كه‌ی مانگانه، خه‌یاڵیه”.