پارتی و یه‌كگرتوو ناگه‌رێنه‌وه‌ په‌رله‌مانی عێراق

پاش ئه‌و هێرشانه‌ی به‌غدا به‌هاوكاری سوپای پاسداران و حشدی شه‌عبی و گروپێكی خائینی یه‌كێتی كه‌ركووكیان راده‌ست كرد، له‌ئێستادا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق ده‌لێـ” ھیچ بڕیارێکی نوێ لەلایەن پارتییەوە بۆ چوونەوە بەغدا نییە، دەشڵێت “ھێشتا لەو بارەوە بەغدا بەرچاوڕوونی پێ نەداوین”.

پێشتر میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌گه‌رێنه‌وه‌ په‌رله‌مانی عێراق به‌ڵام سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، عه‌رفات كه‌ره‌م راگه‌یاندووه‌” تائێستا بڕیارمان نەداوە بچینەوە بەغدا، ھەندێک فراکسیۆن چوونەتەوە، بەڵام بەشداری دانیشتەکانیان نەکردووە، تائێستا لەلایەن بەغداوە بەرچاو ڕوونیمان پێنەدراوە تا بڕیاری چوونەوەمان بدەین، هه‌روه‌ها  ئەوەشی خستە روو، کە ئەو بڕیارانەی بەغدا لە دژی ھەرێمی کوردستان داویەتی، نا دەستوورین و دەبێت گفتوگۆی ھەولێر و بەغدا دەست پێبکاتەوە.

هه‌ر له‌باره‌ی نه‌گه‌رانه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كگرتووش بۆ په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ده‌لێت” تا سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان بڕیار نه‌دا ئێمه‌ وه‌ك فراكسیۆنی یه‌كگرتوو ناگه‌رێنه‌وه‌، بۆ په‌رله‌مانی عێراق”.

جه‌مال كۆچه‌ر په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتوو هه‌روه‌ها ده‌شلێـ”تا گفتوگۆی جدی نەکرێت و بڕیاری سەرکردایەتیی سیاسی نەبێت، ئێمە بۆ بەغدا ناگەڕێنەوە”.

Back to top button