ئێران جگه له‌وه‌ی هاوكاریان ناكات هێزه ئه‌منیه‌كانیشی كوردانی زیان لێكه‌وتوو به‌رشه‌ق ده‌دات
له گرته ڤیدیۆیه‌كدا كه به پانتای تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه ئه‌منیه‌كانی ئێران به‌بیانووی دابه‌شكردنی هاوكاری به كوردانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌تی كوردانی كرماشان، سوكایه‌تیان پێده‌كات و كوردان به‌رشه‌ق ده‌دات، وه‌ك له ڤیدیۆكه دا دیاره هێزه ئه‌منیه‌كان چه‌ند هاوكاریه‌ك له‌و ناوچانه‌ی كه به‌ر بومه‌له‌رزه كه‌وتوونه، دابه‌ش ده‌كات خه‌ڵكی زیان لێكه‌وتوو به‌ر شه‌ق ده‌ده‌ن”.
هه‌ر به‌گوێره‌ی زانیاری میدیاكان، پزیشکی یاسایی شاری سەرپێڵ‌زەهاو بۆ دانەوەی تەرمی هەر هاووڵاتییەکی کوژراو بە کەسوکاری بڕی 300 هەزار تمەن پارەیان لە خەڵک سەندووە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کە خەڵکی شار و گوندەکان ئامادە نەبن تەرمی کەسوکارە قوربانییەکانیان ببەنە نەخۆشخانەکان و خۆیان ڕاستەوخۆ ناشتوویانن، هاوكات كه‌ناڵی بی بی سی بڵاوی كردۆته‌وه، زیاتر لە 150 کەس بەبێ ئەوەی تەرمی کەسوکاریان بدەنە ناوەندە پزیشکی و تەندروستییەکان، بۆ خۆیان ناشتوویانن”
هه‌ر له گرته ڤیدیۆكاندا كه بڵاو كراوه‌ته‌وه، یەکێک لە هاووڵاتیانی گوندێکی سەر بە ئەزگلە بە وردی باسی کەمکارییەکانی حکوومەتی ئێران و دەستبەسەرداگرتنی هاوکاریی خۆبەخشەکان لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەکات.