له‌سه‌ر داوای ئاڵا ئه‌سه‌دی میدیاكانی سه‌ر به لاهور جه‌نگی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر ژنه په‌رله‌مانتارێكی عێراق
چه‌ند رۆژێكه میدیاكانی سه‌ر به لاهور جه‌نگی گرته ڤیدیۆ یه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، گوایه ئه‌م ژنه په‌رله‌مانتاره‌ی عێراق له‌دۆخی ئێستای عێراق و بریاری گرینگی په‌رله‌مانی عێراق، له‌گه‌شت و رابواردنی خۆیه‌تی”.
میدیاكانی لاهور جه‌نگی كه پێكهاتوون له ( لڤین پرێس و میلله‌ت پرێس و سی ئێن ئێن) چه‌ند په‌یچێكی تر له هه‌واڵێكدا كه گرته ڤیدیۆیه‌كیشی له‌گه‌ڵ دا بڵاو ده‌كرێته‌وه كه ژنه په‌رله‌مانتاری عێراقی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، سه‌باح ته‌میمی له شاری موسكۆی پایته‌ختی رووسیا ده‌رده‌كه‌وێت، كه له‌كاتی گه‌شتدا له‌گه‌ڵ هاورێكانی”.
میدیاكانی لاهور جه‌نگی له ڤیدیۆكه و هه‌واڵه‌كه دا رایده‌گه‌ێنن” ڤیدیۆى ژنه په‌رله‌مانتارێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى به‌رچاو له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه و ئاماژه به‌وه‌كراوه، له ئێستادا ئه‌و په‌رله‌مانتاره به مه‌به‌ستى كات به‌سه‌ربردن له روسیایه”.
سه‌رچاوه‌یه‌ك هۆكاری ئه‌و هێرشانه‌ی میدیای لاهور جه‌نگی بۆ سه‌ر په‌رله‌مانتار سه‌باح ته‌میمی، به گاڵته‌جاری یه‌كێتی له‌ده‌ست ئاڵا ئه‌سه‌د وه‌سف ده‌كات و ده‌لێت باوه‌رتان هه‌بێت، ئه‌وه‌ی میدیایی یه‌كێتی و لاهور تاڵه‌بانی ده‌یكات ده‌رخه‌ری ئه‌وپه‌ری بێ ئهخڵاقیهته، كه كێشه‌ی ئاڵا ئه‌سه‌دی له‌گه‌ڵ سه‌باح ته‌میمی ده‌گه‌رێته‌وه، بۆ حه‌ساده‌تی ناو ژنه په‌رله‌مانتاره‌كانی عێراق بۆ رازی كردنی دڵ به‌رپرسانی حكومه‌تی عێراق و لێژنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ئیفادی ده‌رچوون”.
پێشتر مووسه‌ننا ئه‌مین له دیمانه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبوو كه ئاڵا ئه‌سه‌دی له هه‌موو ئیفاده‌كانی ده‌رچوون دایه بێ ئه‌وه‌ی له‌و لێژنهیهشدا بێت، ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ش ده‌لێت، ئالا ئه‌سه‌دی له‌دژی ئه‌و ژنه په‌رله‌مانتاره‌دا میدیاكان ئاراسته ده‌كات كه له‌وه دا تێده‌گه‌ی یه‌كێتی چ ره‌زیل بووه”.
خواكوڕك گرته‌ڤیدیۆكه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به په‌یوه‌ندی كه‌سی ده‌زانێت، بڵاو ناكاته‌وه…