سه‌ڕه‌ڕای جیاوازیه گه‌وره‌كان ئه‌مرۆ جی 20 كۆده‌بێته‌وه
خواكوڕك
ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4/9/2016 سه‌ركرده‌كانی 20 وڵاته سه‌رمایه‌داره‌كه‌ی جیهان له په‌كینی پایته‌ختی چین یازده‌یه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت بۆماوه‌ی دوو رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه به‌گرنگترین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌كانی جیهان داده‌نرێت كه له %86 ی ئابووری جیهان پێكدێنن و له‌نێویاندا سه‌ركرده‌كانی جیهان باسی دوا پێشهات و به‌ره‌وپێشچوونه‌كانی گه‌شه‌ی ئابووری جیهان ده‌كه‌ن.
هه‌ریه‌كه له ئۆباما و پوتین و ئه‌ردۆگان و وه‌لی عه‌هدی سعودی له كۆبوونه‌وه‌كه ئاماده‌ن و پرسی ئاسایشی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست یه‌كێك ده‌بێت له پرسه هه‌ره گرنگه‌كان و پێشبینی ده‌كرێت زۆرترین بواری گفتوگۆكان له‌و باره‌وه بن.
ئه‌مرۆ ئۆباما له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ رووسیا جیاوازی ترساناكی هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند تا ئێستا نه‌یانتوانیوه لێكنزیكبوونه‌وه له‌وباره‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ راگرتنی خوێنرێژی له سوریا.