پێشنیارێك بۆ عه‌بادی ده‌كرێت.. وه‌ڤدی دانووستانكار له‌گه‌ڵ كوردستان بزانه‌ پێشنیاری كێ كراوه‌

پاش 16ی ئۆكتۆبه‌ر لێدوان و بۆچوونه‌كانی هه‌ریه‌كه‌ له‌ په‌رله‌مانتارانی گۆڕان و یه‌كێتی و كۆمه‌ڵ كه‌ له‌به‌غداوه‌ هێرشی تووند ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كوردستان بۆته‌ بابه‌تێكی كۆمیدی له‌ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و له‌و باره‌یه‌وه‌ نووسه‌رێكیش پێشنیارێك بۆ عه‌بادی ده‌كات له‌باره‌ی دانووستاندنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان و پێشنیار چه‌ند په‌رله‌مانتارێك ده‌كات له‌وه‌ی كه‌ له‌ عه‌ره‌به‌كان باشتر ده‌توانن ده‌ستكه‌وتیان هه‌بێت”.

نیاز حاجی نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌باره‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی كه‌ ده‌كرێته‌ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌لایان ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانتارانه‌، بابه‌تێكی ته‌نزی نووسیه‌وه‌ له‌ بابه‌ته‌كه‌دا داوا له‌ عه‌بادی ده‌كات ئه‌گه‌ر ویستت دانووستاندن له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكه‌یت، ناوی چه‌ند په‌رله‌مانتارێك پێشنیار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌ڤدی دانووستانكاری عێراق دانووستاندن له‌گه‌ڵ كوردستان بكه‌ن”.

نیاز حاجی له‌ تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی بابه‌تێكی ته‌نزی نووسیوه‌ و له‌ نووسینه‌كه‌دا ده‌لێـ”ئەگەر حەیدەر عەبادی نیازی گفتوگۆی هەیە لەگەڵ کوردستان ، پێشنیاری بۆ دەکەم کە لە پێکهاتەی لێژنەکەی عێراق بۆ گفتوگۆ لەگەڵ کوردستان هەریەک لە (ئاڵا تالەبانی)و (ئارام شێخ محمد)و (هوشیار عبداللە)و (سروە عبدالواحید)و (شوان داودی)و (احمد حاجی رەشید) دابنێت ، چونکە لە گفتوگۆکاندا ئەو دەستکەوتەی ئەو شەش پەڕلەمانتارە بەناوکوردە بۆ بەغدا بەدەستی دەهێنن لە دژی کوردستان هەرگیز بە کەسانی عەرەب بەدەست ناهێنرێت”.

Back to top button