لە زیمبابۆی سوپای كودەتای بەسەر سەرۆكدا كرد

بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 15/11/2017، سوپای زیمبابۆی دەستی بەسەر سەرۆكایەتی، پەرلەمان، دادگاكان و میدیای فەرمیی ئەو وڵاتەدا گرت و چەند تەقینەوەیەكی بەهێزیش لە هاراری پایتەخت روویان دا.

سەرەتا سوپا رایگەیاند، كە نیازی كودەتای نییە بەسەر رۆبێرت مۆگابی، سەرۆكی وڵاتە، بەڵام دەركەوت سوپا كودەتای ئەنجام داوە و مۆگابی كەنارگیر كردووە.

رۆبێرت مۆگابی، لە ساڵی 1924 لەدایك بووە. لە ئەفریقیای باشوور و بەریتانیا خوێندوویەتی. لە ساڵی 1980 تا 1987 سەرۆك وەزیرانی زینبابۆی بووە و لە ساڵی 1987ـیشەوە تا ئێستا سەرۆكی زیمبابۆی بوو (ماوەی 30 ساڵ).

زیمبابۆی وڵاتێكی ئەفریقییە و كەوتووەتە باشووری كیشوەری ئەفریقیا. لە ساڵی 1965 سەربەخۆیی خۆی و جیابوونەوەی لە بەریتانیا راگەیاندووە و لە ساڵی 1980 وەك دەوڵەتێكی سەربەخۆ، دانی پێدا نراوە.

رۆبێرت مۆگابی، كە دوای راگەیاندنی سەربەخۆیی وڵاتەكە، دووەم سەرۆكی زیمبابۆی بوو، بە چەندین لێدوانی سەیر و دژ بەیەك دەناسرێتەوە.

Back to top button