بزووتنەوەی گۆڕان: عەبادی راست ناكات بودجە و مووچە نانێرێت
دوای ئەوەی چەندین جار سەرۆك وەزیرانی حكومەتی عێراق رایگەیاندووە كە ئامادەی ناردنی بودجەو موچەی هەرێمی كوردستانە تا ئێستا هیچ هەناگاوێك بۆ ئەم مەبەستە نەنراوە, تەنانەت لێدوانی دژ بە یەك دەبیسترێت لەسەر ئەم پرسە.
لەسەر ئەم پرسە ئەمین بەكر، پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆڕان رایگەیاندووە: “داوای ڕوونكردنەوە لە عەبادی دەیكەن ناكرێت ھەر رۆژە و لەژێر ناوێك قسەیەكمان لەگەل بكات وناكرێت بودجەی كوردستان لەژێر ھەربیانوێك ببرێت, ئەمە پێشێلكردنی دەستووری عێراقە بەداخەوە بەم سیاسیەتەوە ئومێدمان بەوە نییە عێراق بتوانێت مووچە بنێرێت, بە دڵنیایشەوە نا نێرێت”.
ئەم قسانەی پەرلەمانتارەكەی بزووتنەوەی گۆڕان لە كاتێكدایە كە چەند ئەندام پەرلەمانی بزووتنەوەكەیان لە بەغدا, تا ئێستا بێدەنگیان هەلبژاردووە بە تایبەت بە رامبەر پڕۆژە بڕیاری بودجەی هەرێمی كوردستان كە رێژەیەكی بەرچاو كەمكراوەتەوە, ئەمە جگە لەوەی هیچ جۆرە فشارێك لە لایەن ئەو پەرلەمانتارانە دروست نەكراوە بۆ ناردنی بودجەو موچەی كوردستان