سه‌رۆك بارزانى و كۆسره‌ت ره‌سوڵ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيان ئه‌نجام دا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى به مه‌به‌ستى پرسين له ره‌وشى ته‌ندرووستى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى جێگرى سكرتێرى گشتيى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان له رێى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى پێوه كرد.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ، سه‌رۆك بارزانى په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى ئه‌نجامدا و تێيدا دڵخۆشى خۆى بۆ باشتربوونى ره‌وشى ته‌ندرووستى ده‌ربڕى.
به گوێره‌ى هه‌واڵێكى نووسينگه‌ى راگه‌ياندنى كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، له‌و په‌يوه‌ندييه‌دا سه‌رۆك بارزانى جەختی لە گرنگی رۆڵ و پێگەی كۆسرەت رەسوڵ و كاریگەری لەسەر گۆڕەپانی سیاسی كوردستان كردووه‌ته‌وه و هيواى خواستووه لەنزیكترین دەرفەتدا بە تەندروستییەكی زۆر باشەوە بێتەوە ناو كایەی سیاسی.
له به‌رامبه‌ريشدا، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى سوپاسى هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى كردووه بۆ ئه‌و په‌رۆشييه‌ى و هه‌روه‌ها سوپاسى هاووڵاتيانى كوردستانيشى كردووه بۆ په‌رۆشييان بۆ ره‌وشى ته‌ندرووستى