بەریتانیا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

 

دوای نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا، بەریتانیا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد، کە ئاماژە بە پابەندبوون بە بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات.

شانشینی یەکگرتوو رایگەیاندووە، بەریتانیا پێشوازی لە راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە تێیدا بەڕووی بڕیاری دادگای فیدراڵی دەچێت کە تیشک دەخاتە سەر ماددەی یەک لە دەستووری عێراق.

حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، ئەوان پشتگیری لە عێراقێکی دیموکرات و یەکگرتوو و سەقامگیر دەکەنەوە.

رۆژی 14-11-2017 حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا وەڵامی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی عێراقی پەیوەست بە گشتپرسی و سەربەخۆیی دایەوە و رایگەیاند “رێز لە بڕیارەکە دەگرین و‌ پێویسته‌ ئه‌مه‌ ببێته‌ بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌سپێكردنى دیالۆگێكى نیشتمانیى گشتگیر بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان”.

هاوکات رۆژی سێشەممە 14-11-2017 حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە گوتاری هەفتانەی رایگەیاند، پێشوازی لە هەر هەڵوێستێک دەکەن کە هاوڕێک بێت لەگەڵ حکومەتی ئیتیحادی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوور و گوێبیستی لێدوانی حکومەتی هەرێم بوونە لەوبارەوە. گوتیشی “داوای لێکتێگەیشتنی زیاتر دەکەین”.

هەروەها یەکێتی ئەوروپا راگەیێندراوێکی لەبارەی راگەیێندراوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند “حکومەتی هەرێمی کوردستان زۆر بە روونی پابەندبوونی خۆی بە بەشداریکردن لە گفتوگۆیەکی سوودبەخش لەگەڵ حکومەتی عێراقی دەربڕیوە

Back to top button