فەرمانی دەستگیركردن بۆ ژمارەیەك ڕۆشنبیرو ھاوڵاتی خانەقین دەردەچێت

جەعفەر شێخ مستەفا بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین، رایگەیاند‌ “رەوشی خانەقین لە هەندێك ڕوەوە باشترە لە ناوچەكانی دیكەی ژێر دەسەڵاتی حەشدی شەعبی، ئەمەش بۆ ئەوە ناگەڕێتەوە كە دەسەڵاتیان نەرمترە لەو سنورە، بەڵكو بۆ دوو هۆكار دەگەڕێتەوە، لایەنە سیاسییەكانی خانەقین جۆرێك لێكتێگەیشتنیان هەیە و خەڵكی ناوچەكەش وەك خێزانێك رەفتار لەگەڵ یەكدیدا دەكەن، بەڵام بە شێوەیەكی گشتی یاسا لە خانەقین نەماوە و پۆلیس و حەشدی شەعبی هەموو دەسەڵاتێكیان بە دەستە و دەزگا دادوەرییەكان خراونەتەسەر دیالە”.
لەبارەی گەڕاندنەوه و هێنانەوەی ئەو عەرەبانەی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی ماددەی 140ـی دەستوری عیراق رەوانەی ناوچەكانیان كرابونەوە، وتی “پۆلیسی ناوچەكە و حەشدی شەعبی بە ناوی جێبەجێكردنی یاساوە، زەوی لە هاووڵاتیانی كورد وەردەگرن و دەیدەن بەو عەرەبانەی پێشتر گرێبەستیان بە ناوەوە بوە كە هەموو لە پڕۆسەی بەعەرەبكردندا بە ناویانەوە كراوە، هەروەها پۆلیس فەرمانی گرتنی بۆ ژمارەیەك هاووڵاتیی كوردی خانەقین دەركردوە بە تۆمەتی ئەوەی دوای پڕۆسەی ئازادكردنی عیراق چونەتە نێو خانوی حكومەتەوە”.

Back to top button