دوو كادیری یەكێتی لەلایەن هەواڵگری عێراقی لە دووبز دەستگیركران

شەوی رابردوو سوپای عێراقی دوو كادیری یەكێتی لە قەزای دووبز دەستگیركردووەو بەرەوە شوێنێكی نادیار گوزراونەتەوە.

سەرچاوەیەكی تایبەت لە پۆلیسی كەركوك رایگەیاند‌”دوێنێ شەو لە قەزای دووبز، هەواڵگری عێراق، دوو كادیری یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەستگیركردووە بە ناوەكانی عادل ئیسماعیل و ستار بەكر، دوای دەستگیركردنییان، بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونەتەوە.

جێگەی باسە، دووبز قەزایەكی سەر بە پارێزگای كەركوكە و 40 كیلۆمەتر لە شاری كەركوك دووره، دوای هێرشەكەی 16ی مانگی رابردوو بۆ سەر شاری كەركوك و ناوچەكانی دیكە لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق دەستی بەسەردا گیراوە.

Back to top button