شاندی پارتی گه‌یشته‌ مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

 
بە مەبەستی تاوتوێکردنی دۆخی سیاسیی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق، شاندێکی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی گەیشتە مەکۆی سەرەکیی گۆڕان.
 
بەپێی زانیارییەکانی خواکوڕک، شاندەکەی پارتی لە د. رۆژ نووری شاوەیس، زەعیم عەلی، عززەدین بەرواری و مەحموود محەمەد پێکهاتووە.
 
شاندی بزووتنەوەی گۆڕانیش لە عومەری سەید عەلی، عوسمانی حاجی مەحموود، جەلال جەوهەر و ئیسماعیل نامیق پێکهاتووە.
 
شایەنی باسە هەردوو لایەن دۆخی سیاسی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و عێراق و پەیوەندییەکانی نێوانیان تاوتوێ دەکەن.
Back to top button