پارتی:ڕزگار عەلی لای ئێمە پەسەند نیە بۆ پارێزگاری کەرکوک

 
هۆشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندیەکانی پارتی تایبەت بەدۆخی کەرکووک بۆ ڕۆژنامەی شرق الاوسط ڕایگەیاند ڕزگار عەلی کاندیدی پێشنیار کراو بۆ پۆستی پارێزگاری کەرکووک لای پارتی پەسەند نیە چونکە یەکێکە لەوانەی لەگەڵ حەشدی شەعبی ڕێککەوتنیان کردووە.
 
سیوەیلی تایبەت بە گەڕانەوەی پارتی بۆ کەرکوک دەڵێت ئێمە ئامادە نین بەسەری کزەوە بڕۆینەوە،ڕۆیشتنەوەمان کاتێک دەبێت خزمەت بە گەلەکەمان بکات.
 
دوای خیانەتی شانزەی ئۆکتۆبەری هەندێک هەرزەو کاڵفامی ناویەکێتی کەرکوک و دووز کەوتونەتە دۆخێکی خراپ و سەدان هاوڵاتی کورد شەهیدو بێ سەرو شوێنن و ماڵەکانیان دوای تاڵان کردنیان لە لایەن حەشدەوە سوتێنراون
Back to top button