ناتانیاهۆ:ئامادەین هاوکاری خه‌ڵكی ئێران بکەین

 
دوای ڕوودانی بومەلەرزە لە وڵاتی ئێران کوژرانی سەدان کەسو برینداربوونی هەزارانی دیکە،ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئامادەیی ووڵاتەکەی نیشاندا بۆ هاوکاری ئێران.
 
ناتانیاهۆ داوای کردووە لە ڕێگەی مانگی سورەوە هاوکاری پزیشکی و تەندروستی ئێران بکات چونکە پێی وایە ئیسرائیل کێشەی لەگەڵ سیستەمی سیاسی ئێرانە نەک هاوڵاتیانی ئێرانی کە گیرۆدەی دەسەڵاتی ئاخوندەکانن.
 
لەبەرامبەردا حکومەتی ئێران ڕەدی ئەو هاوکاریانەی ئیسرائیلی کردووە.
Back to top button