ئۆباما جیاوازی ترسناكمان هه‌یه له‌گه‌ل روسیا له‌مه‌له‌فی سوریا
خواكوڕك
له میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی ئۆباما رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ روسیا جیاوازی ترساناكی هه‌یه له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند تا ئێستا نه‌یانتوانیوه لێكنزیكبوونه‌وه له‌وباره‌وه ئه‌نجام بده‌ن بۆ راگرتنی خوێنرێژی له سوریا.
ئه‌مرۆ 4/9/2016 له په‌راوێزی كۆنگره‌ی 20 وڵاته زلهێزه ئابووریه‌كه‌ی جیهان، ئۆباما سه‌رۆكی ئه‌مریكا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گرێدا، و ئاماژه‌ی به دوا پێشهات دۆخی ئاسایشی جیهان و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست كرد.
ئۆباما رایگه‌یاند، كه دانوستانه‌كانی نێوان وڵاته‌كه‌ی و رووسیا به‌درێژای كات به‌رده‌وامه بۆ گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی گونجاو له‌سه‌ر دۆسیه‌ی سوریا و كۆتایی هێنان به توند و تیژی و خوێن رشتن له‌و وڵاته، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نه‌شارده‌وه كه جیاوازی ترسناك له نێوانیان هه‌یه له‌و باره‌وه.
سه‌رۆكی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا راشیگه‌یاند، تا ئێستا دانوستانه‌كان به بنبه‌ست نه‌گه‌یشتوون، به‌ڵام به‌ردوامی پشگیری روسیا له ماوه‌نه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د هۆكارێكی سه‌ره‌كی دره‌نگكه‌وتنی گه‌یشتنمانه به چاره‌سه‌ری كۆتایی له سوریا، هه‌روه‌ها رایگه‌یاند پێویسته روسیا ده‌ستبه‌رداری رژێمی ئێستای سوریا ببێت.