كۆسره‌ت ره‌سوڵ به‌ره‌و وڵاتی ئه‌لمانیا به‌رێكه‌وت
پاش نه‌خۆش كه‌وتنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی، ئه‌مرۆ 16ی 11ی 2017 له فرۆكه‌خانه‌ی سلێمانی به‌رێكه‌وت بۆ وڵاتی ئه‌لمانیا، له‌و باره‌یه‌وه‌ش دكتۆری تایبه‌تی كۆسره‌ت ره‌سوڵ ده‌لێـ”باری تەندرووستیی جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی ”زۆر باشە و هیچ کێشەی نەماوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد: لەبارەی بردنە دەرەوەی، خەریکی ئامادەکارین، هەندێک ڕێوشوێن هەن کە ڕۆتینین، ئەگەر تەواو ببن، بۆ پشکنین و چارەسەر بۆ دەرەوە دەبرێت”.
د. دارا رەشید، سەرۆکی تیمی پزیشکی کۆسرەت رەسول رایدهگهێنێت” پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی کۆسرەت رەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی بەرەو ئەڵمانیا بەڕێدەکەوێت.
د. دارا رەشید راشیگەیاند، تەندروستیی کۆسرەت رەسول جێگیرە بەڵام بۆ دڵنیابوونەوە لە باری گشتی تەندروستی دەیبەنە ئەڵمانیا و پێشبینی دەکەن کەم بمێننەوە.