دواین زانیاری له‌باره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق

له‌ راگه‌یاندراوێكدا فراکسیۆنە کوردستانییەکان داواکارییەک ئاراستەی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکەن، كە هەنگاوی بە پەلە و دادپەروەرانە بنێت بۆ راگرتنی دەستدرێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی هاووڵاتیان لەو شوێنانە و، ئەو كەسانەی بەو كارانە هەستاون، رووبەڕووی یاسا بكرێنەوە هەروەها پەلەكربکرێت لە هەڵسەنگاندنی رێژەی زیانەكان و بڕیاردان بۆ قەرەبووكردنەوەی زیانلێكەوتووان و سازكردنی زەمینەی لەبار بۆ گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان.

دەقی راگەیێندراوەکە:

تا ئێستا دەیان هەزار ئاوارەی مەدەنی كورد كە لە شارەكانی كەركوك و خورماتوو ناوچە جێناكۆكەكان رایانكردووە لەبەر هاتنەوەی سوپا و حەشدی شەعبی بۆ ئەو ناوچانە لە دوای 16/10/2017 لەبارودۆخێكی ناهەمواردا ژیان بەسەر دەبەن دوور لە مال و موڵك و بازارەكانیان لە ناو خیوەتگای كاتی و شوێنی نەگونجاو كە لانی كەمی پێداویستی ژیانی بۆ دابین نەكراوە.ئەوانە هەر لە چاوەروانی ئەوەدا دەژین كە حكومەتی فیدرالی ئاساییش و دەسەڵاتی یاسا بگێرێتەوە بۆ شارەكانیان تا بتوانن بگەرینەوە ناو ماڵ و حاڵیان كە بەشیكی زۆری  سەلامەت نەبوە لە تاڵانی و سوتاندن و تەقاندنەوە لەسەر دەستی ژمارەیەك گروپی چەكداری كە لەسەر هێزە ئەمنیەكانی عیراق هەژمار دەكرێن.

ئەمرۆ كە یەك مانگ تیچپەر دەبیت بەسەر ئەو روداوانە لەسەر زەمین هیچ رێ‌ و شوێنێكی ئەوتۆ نەگیراوەتەبەر لەلایەن حكومەتی فیدرالی بۆ گێرانەوەی هیواو ئومێد بۆ هاوڵاتیە كوردەكان و لێپرسینەوە نەكراوە لەو كەسانەی هەستان بە سوتاندن و تەقاندنەوەو تالانكردنی ماڵ و دوكان و سامانیان.

پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی ئەم ناوچانە روبەرووی مەترسیەكی راستەقینە بۆتەوە چونكە هاوڵاتیانی مەدەنی كە هەست بە ئارامی نەكەن و دلنیا نەبن لە ژیان و ماڵ و ناموسیان ناتوانن بگەرێنەوە شوێنەكانیان و كارە و وەزیفەكانیان جێ‌ بەجێ‌ بكەن , بەهۆی ئەو شەپۆلەی ئاوارەییەوە هەزاران فەرمانبەر رەنگە كارەكانیان لەدەست بدەن و دەیان هەزار منال لە خویندن بێبەش دەبێت و نەخۆشی كوشندە بڵاودەبێتەوە بەتایبەتیش كە خەریكە وەرزی زستان دیچتە پێشەوە.

لێرەوەو بەناوی سەرجەم فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوینەرانی عیراقەوە داوا لە بەرێز سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دەكەین كە هەنگاوی بە پەلە و دادپەروەرانە بگرێتە بەر بۆ راگرتنی دەست درێژی بۆ سەر موڵك و ماڵی هاوڵاتیان لەو شوێنانە وئەو كەسانەی بەو كارانە هەستاون روبەروی یاسا بكرێنەوەبە تایبەتی لە خورماتوو هەروەها پێویستە ئەو شارە لە دیاردەی چەكداری پاك بكرێتەوە جگە لە پۆلیسی ناوخۆیی و پەلەكردن لە هەلسەنگاندنی ریژەی زیانەكان و بریاردان بۆ قەرەبوو كردنەوەی زیان لێكەوتوان و سازكردنی زەمینەی لەبار بۆ گەرانەوەی ئاوارەكان بۆ شوێنەكانی خۆیان.

فراكسیۆنە كوردستانیەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
16/11/2017

Back to top button