ده‌زگای خێرخوازی بارزانی: له به‌رپرسانی ئێران پاراینه‌وه بۆ ئه‌وه رێگامان بده‌ن بچین هاوكاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بكه‌ین

پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی باشور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پارێزگای كرماشان و پێنج گوندی ئه‌و پارێزگایه كورد نشینه، تووشی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه بوون، ده‌زگای خێر خوازی بارزانی ئاماده‌یی خۆی پێشاندا له‌وه‌ی هاوكاری بگه‌ێنێته لێقه‌وماوانی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه”.
مووسا ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی ده‌لێـ” له به‌رپرسانی ئێران و كونسوڵخانه‌ی ئێران به پارانه‌وه پاراینه‌وه كه رێگامان بده‌ن و هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كانی ده‌زگایی خێرخوازی بارزانی بگه‌ینه، لێقه‌وماوانی كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه چونكه ئه‌و خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان حه‌قی له‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه، داواش له حكومه‌تی هه‌رێمی و لایانی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئێران رێگامان پێ بده‌ن”.
مووسا ئه‌حمه‌د هه‌روه‌ها ده‌شلێـ” سه‌ردانی كونسوڵگه‌ری ئێرانمان كردووه، داوامان له به‌رپرسانی ئێران كردووه، كه رێگامان پێ بده‌ن له‌وه‌ی هاوكاری بگه‌ێنینه لێ قه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كه، ده‌شلێـ” خۆی ده‌بێت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران حاڵه‌تی فریاكه‌وتن رابگه‌ێنێت، به‌ڵام ئێمه داوامان كردووه، كه رێگا به ده‌زگای خێرخوازی بارزانی بده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاریه‌كان بگه‌ێنین چونكه ئه‌و خه‌ڵكه حه‌قی له‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه”.