پەرلەمانی عێراق بڕیارێك دژ بە حەشدی شەعبی دا
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا، دەگی لەسەر یاسایەك دا، كە بەپێی یاساكە، مووچە و دەرماڵەی چەكدارانی حەشدی شەعبی، كەم دەكرێنەوە.
سەرچاوەیەكی پەرلەمانی ، ئەمڕۆ پێنجشەممە 16/ 11/ 2017، ئاشكرای كرد، ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ژمارە 31دا، دەنگی لەسەر بڕیارێكی تایبەت بەكەمكردنەوەی مووچە و دەرماڵەكانی چەكدارانی میلیشیاكانی حەشدی شەعبی دا.
ئەو سەرچاوەیە، گوتیشی: “ئەنجومەنی نوێنەران لە دانیشتنەكەدا دەنگی لەسەر ڕاسپاردەكانی لیژنەی كۆچ و كۆچبەران دا كەتایبەت بوو بە گەڕانەوەی ئاوارەكان”.
هەر لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆدا، خوێ،دنەوەی یەكەم بۆ پێشنیازی یاسای هونەرە جوانەكان دا، دواتر دانیشتنەكە بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو، دواخرا.
دانیشتنەكەی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی 181 ئەندام و بەسەرۆكایەتی هومام حەموودی، جێگری یەكەم سەلیم جبووری، بەڕێوە چوو.