مه‌كگورك چاوپۆشی له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران ده‌كات له عێراق
رۆژنامه‌ی “واشنتن تایمز”ی ئه‌مه‌ریكی، وتارێكی شیكاری بڵاوكردووه‌ته‌وه، تێیدا باس له‌وه ده‌كات، برێت مه‌كگورك، نوێنه‌ری سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، به‌رپرسیاری سه‌ره‌كییه له رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر.
“واشنتن تایمز” كه له كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه، له وتاره شیكارییه‌كه‌دا، له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، مه‌كگورك، له پشت بێده‌نگبوونه له هێرشه‌كانی ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانی بۆ سه‌ر كه‌ركووك و كوردستان.
باسی له‌وه‌ش كردووه، مه‌كگورك، یه‌كێكه له پاشماوه‌كانی ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا و پێویسته ئیداره‌ی تره‌مپ، به زووترین كات لایبدات.
رۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی: “دۆناڵد تره‌مپ، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه ئه‌و له ئۆباما باشتره، به‌ڵام مانه‌وه‌ی كه‌سانی وه‌ك مه‌كگورك، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، مانای درێژه‌پێدانه به هه‌مان سیاسه‌تی شكستخواردووی ئۆباما له عێراق، چونكه تره‌مپ تا ئێستاش له‌وه تێنه‌گه‌یشتووه، سه‌رده‌می حوكمڕانی عێراقی یه‌كپارچه به زه‌بروزه‌نگ به‌سه‌رچووه”.
له‌و وتاره شیكارییه‌كه‌دا، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: “فه‌رمانڕه‌واییكردنی عێراقی یه‌كپارچه به به‌كارهێنانی زه‌بروزه‌نگ، وایكردووه ئێران كۆنتڕۆڵی ره‌وشه‌كه بكات”.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: “مه‌كگورك و هاوبیرانی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ده‌یانه‌وێت به هه‌ر نرخێك بێت له هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا عه‌بادی بكه‌نه‌وه سه‌رۆك وه‌زیران، بۆیه مه‌كگورك ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی داكۆكیكردن له یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق، ده‌سه‌ڵات و ناوبانگی خۆی بپارێزێت”.
له به‌شێكی دیكه‌ی شیكارییه‌كه‌دا، ئاماژه به هه‌ڵوێستی ئیسرائیل له باره‌ی رووداوه‌كانی ئه‌مدواییه كراوه، كه باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌مه‌ریكا، دۆر گۆڵد، باسی ئه‌وه‌ی كردووه، كورد هاوپه‌یمانی رۆژئاوان، بۆیه ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه مه‌كگورك ده‌ربكرێت، چونكه به‌بێ پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا، كورد ناتوانێت به‌ره‌نگاری هه‌ژموونه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه.
پێشتریش ژماره‌یه‌ك كۆنگرێسمانی ئه‌مه‌ریكا، ره‌خنه‌ی توندیان له مه‌كگورك گرتووه و به پاشماوه‌ی ئیداره‌ی ئۆبامایان له قه‌ڵه‌مداوه و داوای لابردنییان كردووه.
هه‌ردوو كۆنگرێسمان ده‌نكن هه‌نته‌ر و ترێنت فرانكس، سه‌ر به پارتی كۆمارییه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌به‌رده‌م كۆنگرێس، له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، مه‌كگوركیان به پاشماوه‌ی ئیداره‌ی ئۆباما وه‌سفكرد و وه‌ك رێگرێك له‌به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی دۆناڵد تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران، تۆمه‌تبارییان كرد.
تا ئێستا چه‌ندین شرۆڤه‌كار و رۆژنامه‌وانی ئه‌مه‌ریكی، ره‌خنه‌یان له برێت مه‌كگورك گرتووه كه له‌سه‌ر حیسابی مافه‌كانی كورد، هه‌وڵی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌دات و ته‌نانه‌ت به “لۆرانسی عه‌ره‌ب” ناوییان بردووه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌فسه‌ری به‌ریتانی، تۆماس ئێدوارد لۆرانس، له شه‌ڕه‌كانی دژی ده‌وڵه‌تی عوسمانی، هاوكاری عه‌ره‌به‌كانی كرد و نازناوی لۆرانسی عه‌ره‌بی پێدرا.