ئەو شوێنەی قاسم سولەیمانی لێ یە لە لایەن ئەمریكاوە بۆردومانكرا

دوای ئەوەی هەفتەی ربردوو میداكان بڵاویان كردەوە كە قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لە وڵاتی سوریایە, ئەمڕۆ چەند وێنەیەكی بڵاو كرایەوە لە ناوچەی ئەلبو كەماڵ.

بە پێی چەند وێنەیەك كە دەست (خواكوڕك) كەوتوون, قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی سولێمانی لە ناوچەی ئەلبوكەماڵی سوریا, دەركەوتووە كە كە لە ئێستادا شەڕو پێكدادانی نێوان داعش و هێزەكانی سوریا و میلیشاكانی نزیك لە ئێرانی تێدا بەڕێوە دەچێت.

زانیاریەكان ئەوە دەر دەخەن كە ئەو ناوچەیەی لە ئەلبوكەماڵ قاسم سولەیمانی تێدا دەركەوتووە و میلیشاكانی حەشدی لێە, لە لایەن فڕۆكە جەنگەیكانی ئەمریكاو هاوپەیمانان بۆردومانكراوە, زیانێكی زۆری پێگەیاندوون, ئەگەر چی تا ئێستا زانیاریەكان لە لایەن هیچ سەرچاوەیەكەوە پشتراست نەكراونەتەوە.

بەپێی میدیای ئێران، لە درێژەی شەڕ و پێکدادانەکان و لەگەڵ تووندتربوونی پێکدادانەکان، قاسم سولەیمانی چووتە ئەلبوکەمال ، لەگەڵ فەرماندەکانی بزووتنەوەی نوجەبا کۆبووتەوە و لە نزیکەوە لە دوایین گۆڕانکارییەکان و پلانەکان بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچەیە ئاگادارکراوەتەوە.

 

Back to top button