ئاواز جه‌نگی بۆ نه‌وشێروان: دۆخی سلێمانیت تێكدا

خواكوڕك
راگه‌یاندنی باڵێكی نوێ و دووبه‌ش بوونی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی، له‌ناوه‌نده‌ میدیایی و سیاسیه‌كاندا خوێندنه‌وه‌ی جۆربه‌جۆری بۆ كرا، به‌شێكی زۆریش له‌ چاودێران پێیانوانیه‌ نه‌وشێروان مسته‌فا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و دۆخه‌ی ئێستای یه‌كێتیه‌.

ئاواز جه‌نكی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان – یه‌كێتی، له‌ میانی چاوپێكه‌وتنێكی رۆژنامه‌وانی رایگه‌یادووه‌، نەوشیروان مستەفا، رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دۆخی ئێستای سلێمانی بەرەو نائارامی برد، پاشان لەگەڵ چیای کوری بەرەو دەرەوەی وڵات بەرێکەوتن، لە کاتێکدا ئەم کێشانەی ئێستا هەموویان پەیوەندیان بە رێکەوتنی بزوتنەوەی گۆران و یەکێتی هەیە.

ئه‌م خاتوونه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ پێیوایه‌، دەبێت سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی یەکێتی هەوڵێک بدات یەکێتی پارچە پارچە نەبێت بەڵکو یەکگرتن بێت و هەموویان لەسەر رێبازی مام جەلال سیاسەت بکەن.

Back to top button