میدیای مەلا بەختیار بۆ فەرید ئەسەسەرد هێشتنا ماویەتی یەكێتی وێرنتر بكەیت

دوای ئەوەی فەرید ئەسەرسەد رایگەیاندبوو ئێستا مەكتەبی سیاسیی یەكێتی هەڵوەشاوەتەوە ئێستا نە مەكتەبی سیاسیی ماوە نە كەس كارگێری مەكتەبی سیاسیی ئەو حزبەیە, لەو بارەیەوە میدیایەكی سەر بە لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە توندی ڕەخنەی لە ئەندامێكی سەركردایەتیی حزبەكە گرت و بەوە تۆمەتباری كرد كە ”هێشتا ماویەتی یەكێتی وێرانتر بكات“

ماڵپەڕی (چاودێر نیوز)ی سەر بە مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی، لە زاری سەرچاوەیەكی نزیك لە دەستەی كارگێڕیی حزبەكەوە بڵاوی كردەوە، فەرید ئەسەسەرد، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی ڕای گەیاندووە ”لەكۆبوونەوەی پێشووی ئەنجومەنی سەكردایەتیی یەكێتی، بڕیار لەسەر هەڵوەشاندنەوەی مەكتەبی سیاسیی یەكێتی درا، لەو سۆنگەیەوە ئێستا نە كەس كارگێڕی مەكتەبی سیاسییە و نە كەسیش ئەندامی مەكتەبی سیاسییە“.

سەرچاوەكە بە ماڵپەڕەكەی ڕاگەیاندووە كە “دەبووایە فەرید ئەسەسەرد لە كۆبوونەوەی فەرمیی دوای دوا بڕیار لەسەر كێشەكان، ئەو قسەیەی بكردایە”.

جەختیشی لەوە كردووەتەوە: “دیارە هێشتا فەرید ئەسەسەرد ماویەتی وێرانتری بكات، چونكە ئەركە لە مێژینەكەی تەواو نەكردووە”.

Back to top button