بەرپرسێكی باڵای گۆڕان بۆ گەنجانی نێو بزووتنەوەكە سنوری خۆتان بزانن هەقی رەخنە گرتنتان نیە لە گۆڕان

 

دوای ئەوەی لە تۆڕی كۆمەلایەتی فیسبوك بە هۆی پۆستێكەوە چەند گەنجێك رەخنەیان لە جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتی گۆڕان گرت, لە وەڵامی كۆمێنتی هەوادارو ئەندامانی گۆڕان ئەو بەر پرسە هەڕەشەی توندی كردوو, بۆ گەنجانی گۆڕان دەنوسێت هەقی رەخنە گرتنتان نیە.
ساڵح ژاژڵەیی، جێگری سەرۆكی جڤاتی گشتیی گۆڕان، لە ڕێگەی پێگەی تایبەتیی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، كۆمێنتێكی ڕەخنەئامێزی ئاراستەی كادیرێكی بزووتنەوەكەی كردووە و تێیدا داوای لە گەنجانی گۆڕان كردووە كە ”سنووری خۆیان بزانن و چیتر ناوی گۆڕان نەزڕێنن“. هاوكات باسیشی لەوە كردووە: ”خەڵكی هەقی خۆیانە بڵێن گۆڕان نەماوە، ئێوە بە فیتی كێ گاڵتە بە سەركردەكانی گۆڕان دەكەن؟“. دووپاتیشی كردووەتەوە: ”گاڵتەكانتان ئەوە دەگەیەنێت گۆڕان نەماوە، دەنا جارێكیتر ڕێگاتان پێ نەدەدرا بچنە گردەكەوە“.
لە بەرامبەردا لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە گەنجانی گۆڕان بە توندی هێرشیان كردووەتە سەر ساڵح ژاژڵەیی و بە جۆرەها شێواز وەڵامیان داوەتەوە و بۆ بەرگریكردنیش لە هەڵوێستەكانی خۆیان، قسەكانی نەوشیروان مستەفایان بەكار هێناوە.
شایەنی باشە بزووتنەوەی گۆڕان ناكۆكی هەیە و گرووپێكی نێو گۆڕان بە شێوەیەكی ئاراستەكراو كار لە دژی خانەی ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەكەیان دەكەن. پەرلەمانتارێكی پێشووی بزووتنەوەكەش نەیشاردەوە كە گومان لەسەر ڕاگەیاندنی گۆڕان هەیە، بەهۆی ئەوەی لە خزمەتی باڵێكی یەكێتیدا كار دەكات.

Back to top button