شاخەوان عەبدوڵڵا: بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دەنگ بەكەسێك نادەین دەستی لە پیلانگێڕی 16 ئوكتۆبەردا هەبێت
دوای ئەوەی سوپای پاسداران و حەشدی شەعبی بە هاوكاری گرووپی خیانەتكاری یەكێتی كەركووكیان داگیركرد, پارێزگارێكی كاتیان بۆ كەركووك هەلبژاردوو لە ئێستاشدا رزگار عەلی عەلی ئەندامی مەكتەبی سیاسیی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك لە لایەن یەكیتی دیاری كراوە, ئەندامێكی كورد لە پەرلەمانی كوردستانیش دەلێت:” بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دەنگ بەكەسێك نادەین دەستی لە پیلانگێڕی 16 ئوكتۆبەردا هەبێت
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، لە چاو پێكەوتنێكی میدیایی سەبارەت بە پۆستی پارێزگاری كەركووك رایگەیاند:” ئەو پۆستە مافی كوردە، بە دیاریكراویش مافی یەكێتی نیشتمانی كوردستانە”.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان گوتیشی:” هەركەسێكی دیكەی یەكێتی بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك دەستنیشان بكرێت، ئەگەر دەستی لە پیلانگێڕییەكەی رۆژی 16 ئۆكتۆبەر و داگیركردنی كەركووكدا هەبێت، ئەوا پارتی بەهیچ شێوەیەك دەنگی پێنادات”.