سعودیا بۆ ئێران: چیتر دان بەخۆماندا ناگرین! هەڕەشەش لە حزبوڵا دەكات

عادل جوبەیر وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژە بەوە دەكات كە لەكاتی پێویست سزای حزبوڵا دەدەن و چیتر سعودیە بەرامبەر دوژمنكاری ئێران بێدەنگ نابێت.

جوبەیر ڕایگەیاند حزبوڵا لقێكە لە حەرەس سەوری ئێرانی و پێویستە چەكەكانیان لە پێناو ئاسایش و ئارامی لوبنان دابنێن و ببنە حزبێكی سیاسی.
وەزیری دەرەوەی سعودیە باسی لە هەماهەنگی وڵاتەكەیی و هاوپەیمانەكانی كرد بۆ سزادانی حزبوڵا لە هەركاتێكدا كە پێویست و گونجاو بێت.
هەروەها وەزیری دەرەوەی سعودیە بۆ ئێرانش دەلێت چیتر ناتوانین دان بەخۆماندا بگرین

Back to top button