ئیسرائیل ئامادەیە هاوكاری هەواڵگری سعودیە بكات

سوپا سالاری ئیسرائیل جەنڕاڵ غادی ئیزەنكووت لەیەكەم دیداری لەگەڵ پێگەی هەواڵی ئیلافی سعودی ئامادەیی وڵاتەكەی نیشاندا بۆ ئاڵوگۆڕكردن و هاوكاری هەواڵگری لەگەڵ سعودیە دژی ئێران.

جەنڕاڵە ئیسرائیلیەكە ڕایگەیاند لە ئێستا كۆدەنگی نێوان ئیسرائیل و سعودیە زۆر بەهێزەو هیچ كات لەو ئاستەدا نەبووە.

تایبەت ڕووبەڕوو بونەوەی ئێران سوپاسالاری ئیسرائیل دەڵێت هەردوو وڵات یەك بۆچونیان هەیەو لە دیدارم لەگەڵ گەورە بەرپرسانی سەربازی ئەمریكا،نوێنەری سعودیە لە واشنتن هەمان دیدی ئێمەی هەبووە،هاوكات جەنڕاڵە ئیسرائیلیەكە پێی وایە دەرفەت لەبەردەم هاوپەیمانانە بۆ كەمكردنەوەی هەیمەنەی ئێران و حاشیەكانی

Back to top button