داقوق_له گه‌ڕه‌كێكی توركمان نیشین تاقه ماڵێكی كورد هه‌بوو ئه‌ویشیان ته‌قانده‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له به‌ره‌به‌یاندا، به‌هۆی ته‌قنیه‌وه‌ی بۆمبێكه‌وه له پێش ماڵی هاووڵاتیه‌كی كورد له گەڕەكێكی توركمان نشینی له داقوق، زیانی ماڵی هه‌یه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه” بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 17/11/2017 بۆمبێكی چێندراو لەبەردەم ماڵی هاوڵاتییەكی كورد بەناوی (ساڵح عەلی مارف) لەگەڕەكی ئینخانلی توركمان نشیندا له داقوق، تەقیوەتەوەو بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێل سووتاون، كە یەكێكیان هی ئەو هاوڵاتییە كوردە بووە، زیانی تریش به‌ر خانووه‌كه‌ی كه‌وتووه، به‌هۆی ته‌قنیه‌وه‌كه.
ئه‌وه‌ش باسكراوه” كه له‌و گه‌ڕه‌كه توركمان نیشینه ته‌نها ئه‌و ماڵه كورده‌ی لێێیه، ئه‌وه‌شیان ته‌قانده‌وه و زیانی ماڵی و مادی زۆری به‌ركه‌وتووه.
ئه‌وه‌ی شیاوی باسكردن بێ” كۆی ئه‌م رووداوانه پاش ئه‌وه دێت، كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به ده‌ست كیسه‌ی به‌شێك له یه‌كێتی ته‌واووی كه‌ركوك و دووز و داقوق ته‌سلیم به حه‌شد و میللیشیاكانی ئێران كرا و له ئێستاداشدا دۆخه‌كه له ژێر كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه و یه‌كێتیش له‌و سنوره ده‌رده‌كرێ و هیچ حسابێكیان بۆ ناكرێ، ماڵ وێرانی و تاڵانی و ته‌عریبیش له ناوچه‌كه به‌رده‌وامی هه‌یه و كورد زیانمه‌ندی یه‌كه‌مه.