پاش ئاشكرابوونی ئه‌م خاڵه‌ی نێو گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پاریس چوونی نیمار بۆ ریال یه‌كلابووه‌ته‌وه
تا دێت چوونی نیمار بۆ یانه‌ی ریال مه‌درید رێگای خۆش ده‌بێ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چه‌ندین كه‌ناڵی به‌ناوبانگی جیهانی رۆژانه نهێنیه‌كانی واژۆكردنی گرێبه‌ستی یاریزانی ناوبراو له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان بڵاوده‌كرێته‌وه.
له‌و میانه‌یه‌دا، له بەرنامەیەكی ئیسپانی هەواڵێكی چاوەرواننەكراو لەبارەی بۆندی “نیمار داسیلڤای” بەرازیلی و هێرشبەری یانەی پاریس سان جێرمان بڵاو دەكاتەوە كە لەم هاوینە واژۆكرا، به‌وه‌ی كه بەرنامەی ئێلچیرینگیتۆی ئیسپانی رایگه‌یاندوه” نیمار لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان بۆندێكی واژۆ كردووە و لە بۆندەكەش سوور بووە لەسەر ئەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندی تێدا بنوسرێت”.
له به‌رنامه‌كه ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه” بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمان رێگریان لەم خاڵە كردووە ، بەڵام سووربوونی نیمار ئیدارەی یانەی فەرەنسییەكەی ناچاركردووە پاشگەزببنەوە و بەخاڵەكەی نیمار رازی بن، ئه‌مه له كاتێكدایه كه ئێلچیرینگیتۆ باسی له‌وه‌شكردووه” لەگەڵ ئەوەی نرخی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەكە ئاشكرا نەكراوە بەڵام پێشبینی دەكرێت ئەم نرخە هەمان نرخەكە بێت لەنێوان نیمار و بەرشلۆنە كە بڕی (222) ملیۆن یۆرۆبوو”.
به‌و هۆیه‌شه‌وه یاریزانه‌كه به ته‌واووی مه‌یلی چوونی بۆ ریال مه‌درید ئاشكرا ده‌بێت و ئه‌گه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ئه‌و یاریزانه روو له ریال بكات.