برێت مه‌كگۆرگ سه‌ردانی نــــــــــــــێچیرڤان بارزانی كرد
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایدەگەیەنێت پشتیوانی لەحکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو دەکەن لەهەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عیراقدا.
(برێت مەکگۆک) نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش دوابەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ (نێچیرڤان بارزانی) سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و شاندێکی حکومەتی هەرێم، لە تویتێکدا رایگەیاندووە” لە کۆبوونەوەکەدا پشتیوانی خۆی دەربڕیووە بۆ حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو لەهەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستووری عیراقدا.
نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ئه‌وه‌شی گوتوه”كه پشتیوانی خۆیی ده‌رده‌بڕێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به رێگای گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتنی ئاشتیانه.
هه‌ر پاشانیش بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی كوردستان، كه رایانگه‌یاندوه” لە کۆبوونەوەکەدا برێت مه‌كگۆرك جه‌ختی له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و واشنتۆن كرده‌وه و هیوای په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولای له هه‌موو بواره‌كاندا خواست.”
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌ریم ئه‌وه‌ش هاتووه ” كه هه‌ردوولا خۆشحاڵیی خۆیان به ڕاگرتنی گرژییه‌كانی نێوان هێزه‌كانی عیراق و پێشمه‌رگه ده‌ربڕی و به پێویستیان زانی دیالۆگێكی جددی هه‌ردوولا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ده‌ست پێ بكرێت.”