په‌رله‌مانی عێراق پرۆژه‌ یاسایی مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی په‌سه‌ند كرد

په‌رله‌مانی عێراق، به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌، پرۆژه‌یاسای مووچه‌ و ده‌رماڵه‌ی میللیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ عێراق په‌سند كرد.

 

لە دانیشتنی دوێنێ 16/11/2017 په‌رله‌مانی عێراق ، پرۆژەیاسای مووچە و دەرماڵەی میللیشیاكانی حەشدی شەعبی به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاره‌ شیعه‌كان پەسندکرا، به‌ڵام په‌رله‌مانتارانی كورد و سوونه‌ ده‌نگیان به‌و پڕۆژه‌یه‌ نه‌دا و قبوڵیان نه‌كرد.

ماڵپه‌ڕه‌ عێراقییه‌كان بڵاویانكرده‌وه‌، دانیشتنه‌كه‌ی دوێنێی په‌رله‌مانی عێراق له‌ لایه‌ن (هومام حه‌مودی‌) جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق سه‌رپه‌رشتی كراو به‌ ده‌نگی 181 په‌رله‌مانتاری عێراق ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ی تایبه‌ت به‌ میللیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی په‌سند كرا، جگه‌ له‌ په‌سندكردنی ئه‌و بڕیاره‌ 11 یاسا و پرۆژه‌بڕیاری دیكه‌ ده‌نگیان له‌سه‌ردا، به‌ڵام كورد و عه‌ره‌بی سونه‌ ئاماده‌ نه‌بوون ده‌نگ بده‌ن به‌ پرۆژه‌ یاساكه‌.

Back to top button